خودایه من که زۆر تاوانبارم، تۆ ئاگاداریت و به‌خشینت زۆر زیاتره، لێخۆش‌بوونت بڕژێنه به‌سه‌رما و لێمببوره..
خودایه که هێنده خه‌مبار و دڵته‌نگم، له‌گه‌ڵتا بژیم لوتکه‌ی خۆشیمه، هێزم بده‌رێ و پشتیوانم به.. تا ڕزگاریم بێ و له‌گه‌ڵتا بژیم..
خودایه که بێزار ئه‌بم هێنده‌ی بێ پایان! به‌نزیکیم لیت بێزاریش ئه‌بڕێته‌وه،، ڕێنمووییم بکه چون به‌ڕاستی تۆ ڕێنموویی ده‌ری..
خودایه که شکست له هه‌موو لایه‌کمه‌وه‌یه، دێت به‌ره‌و گه‌شیم و ئه‌مپوکێنێته‌وه، پشتیوانی تۆ بۆدروستبوونی متمانه و دڵنیایی و هیوای من و دانی هه‌وڵی من به‌به‌رده‌وامی و پاش هێز شکستم پێناهێنێ،، پشتیوانم به به‌رز و بێ هاوتا..
خودایه.. من که بێهێزم و بیهێزم له هه‌ڵبژاردندا و هه‌ڵه‌م،، ئه‌وینتم پێ ببه‌خشه زامم بژیێته‌وه که ناڕاستیم هۆیه‌تی..
خودایه من که هێنده ڕه‌ق و دڵره‌قم، تامی میهر ئه‌سته‌مه‌لام،، وه‌لێ تۆ به‌میهر و ڕژانی خۆشه‌ویستیت بۆم پڕمکه له خۆشه‌ویستیت و شادم که به‌نه‌رمی و ئارامی به‌ده‌روونم ببه‌خشه..
خودایه من که خه‌ریکه ئه‌خنکێم له خراپ‌دا و ڕوو ڕه‌شم به‌رامبه‌ر تۆ،، گه‌وریی تۆ وپارێزه‌ریت ڕزگار که‌ری منه و به‌خشینی تۆ و قه‌بووڵکردنی منت ڕوو سپی بوونی منه..
خودایه جوانیم پێ ببه‌خشی، ئاسووده‌ییم پێ ببه‌خشی، هێزم پێ ببه‌خشی، ئارامیم پێ ببه‌خشی، لێم خۆش ببیت، چونکه به‌ڕاستی تۆ گه‌وره‌یت و لێبوورده‌یت و به‌خشنده‌یت و ڕێنموویی ده‌ریت......
نووسینی: موسلیم چۆمانی