جۆرێکە لەجۆرەکانی تێکچوونی کەسێتی تاک و بوونی هەندێک لەتایبەتمەندییەکانی دڵە ڕاوکێ لەکەسەکەدا و کەسێکی نەرێنیە بۆ بارودۆخە جیاوازەکانی ژیانی
- نیشانەکانی :
1- بوونی ئیرەیی (حەسودی ) بەرامبەر سەرکەوتنەکانی کەسانی تری بەتوانا .
2- زۆربەی کات لەهەوڵی بوختان کردن دایە بۆ کەسە بەتواناو سەرکەوتووەکان.
3- بەردەوام گلەیی و ڕەخنەو ناڕەزی بوونی بەرامبەر دەسەڵات و حکومەت هەیە .
4-زۆر بەکەمی کەسێکی هاوبیری وەک خۆی دەدۆزێتەوە بۆهاوڕێیەتی یان هاو بۆچوون لە شوێنێکدا .
5- زۆرجار لە ئاخاوتندا دەیەوێت بەزۆرکەسەکان ناچار کات کە ڕازی بن بەقسەکانی یان لەخۆوە دەیانکات بە گەواهی دەر (شاهێد)
6-قسەو بەڵگەکانی زیاتردەبەستێتەوە بە ئازایەتی وچاونەترسیە (غیرەت) ەوە .
7-بەرامبەر تاوانبار دەکات وە پەشیمان بوونەوەی لە بەڵێنەکانی بەهۆی ترسنۆکی بێت یان هتد ..
ئا: ئیدریس نامق بابانی - توێژەری دەروونی