گرینگترین سوده‌كانی ڕەشکە

 YAD

ڕەشکە یەکێکە لەو ماددە خۆراکیانەی کە سوودی زۆرە بۆ تەندروستی، لە دیارترینیشیان حەوت سوودن کە واتان لێدەکات زیاتر گرنگی بە خواردنی بدەن.
بە پێی ماڵپەڕی بۆڵد سکای؛ حەوت سوودی سەرەکی ڕەشکە:

١. کۆتایی ھێنان بە ژھرە ماددەکان: - ڕەشکە خوێن لە ژەھرە ماددەکان پەکدەکاتەوە کە وادەکات کاریگەری ئەرێنی ھەبێت لەسەر جەستە بە گشتی.

٢. ڕێگری کردن لە نەخۆشی شەکرە: - ھەندێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بە گرنگی ڕەشکە دەکەن لە ڕێکخستنی ئەنسۆلین لە جەستەدا، کە ڕێگریدەکات لە تەشەنەکردنی نەخۆشی شەکرە و کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە.

٣. کەمکردنەوەی ھەوکردنەکان: - ڕەشکە دژە ھەوکردنەکانی تێدایە کە ڕێگریدەکات لە ھەڵئاوسانی ماسولکەکان، و چارەسەری ئازاری جومگەکان و ھەوکردنەکانی ماسولکەکان، و چارەسەری ھەوکردنەکانی قوڕگ دەکات.

٤. کەمکرنەوەی کێش: - بە پێی چەند توێژینەوەیەک کە لەسەر ڕەشکە کراوە، سەلمێندراوە کەوا ڕەشکە ڕێژەی ئۆکسجین لە خانەکانی خوێندا زیاد دەکات، ئەوەش کاردەکات لە سوتاندنی چەوری کەڵەکەبوو لە لەشدا، بەتایبەت چەوری ورگ.

٥. وشکی لوت چارەسەر دەکات : - گەر بە بەردوامی ڕەشکە بخورێت کاریگەری دەبێت لە تەندروستی کۆئەندامی ھەناسە، چونکە ڕەشکە دەردانی ئەو ئەنزیمانە ڕێکدەخات کە بەرپرسیارن لە شێدارکردنی بۆری ھەناسەدان، بەوجۆرە وشکی لوت وبۆری ھەناسە چارەسەر دەبێت.

٦. کرداری ھەرسکردن ئاسان دەکات: - ڕەشکە یارمەتی دەرە لە فڕێدانی ئەو پاشەڕۆیانەی لە ناو ئەندامەکانی کۆئەندامی ھەرسدا بە کەڵەکەبوویی ماونەتەوە، ھەستکردن بە ئازاری گەدە و ترشی گەدە کەمدەکاتەوە.

٧. کۆئەندامی بەرگری بەھێزدەکات: - ڕەشکە توانای بەرەنگاربوونەوەی ئەو بەکتریایانەی ھەیە کە کاریگەری دەکەن لە کۆئەندامی بەرگری، ھەروەھا خانەکانی جەستە چالاک دەکاتەوە و کۆئەندامی بەرگری بەھێز دەکات.

إرسال تعليق

أحدث أقدم