زانایەک: بوونەوەرە ئاسمانییەکان بوونیان هەیە و لەنێوانماندا دەژین


زانای ئەستێرەناسی بەریتانی، هێلین شارمان، دەڵێت کە "بوونەوەرە ئاسمانییەکان بوونیان هەیە و لەنێوانماندا دەژین، لەسەر گۆی زەوی".


بەپێی هەواڵێک کە (بی بی سی نیوز) بڵاویکردووەتەوە، یەکەم ژنی بەریتانی کە چووبێتە بۆشایی ئاسمان، هێلین شارمان، وتوویەتی، "بوونەوەرە ئاسمانییەکان بوونیان هەیە و لە شوێنێکی ئەم گەردوونەدا دەژین. لەنێوان ئەو ملیاران ئەستێرەیەی کە لە گەردووندا هەن، چەندان شێوەی جیاوازی ژیان هەن".

ئەستێرەناسە بەریتانییەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە "لەشی بوونەوەرە ئاسمانییەکان وەک لەشی مرۆڤەکان نایترۆجین و کاربۆنیان تێدا نییە، ڕەنگە ئێستا لەسەر ڕووی زەوی هەبن، بەڵام ئێمە ناتوانین بیانبینین".


 باس لەوەش دەکات کە "لە بۆشایی ئاسماندا هەموو شتێک هەیە کە پێویستمان بێت بۆ ژیان و زیندوومانەوە، وەک پلەی گەرمیی گونجاو، خۆراک و خواردنەوە، هەروەها سەلامەتی. مرۆڤەکان گرنگترین شتن".

إرسال تعليق

أحدث أقدم