چۆن ئامانجه‌كه‌ت له فه‌یسبووك ده‌پێكیت؟
له هه‌رێمی كوردستان به ده‌یان هه‌زار ( كۆمپانیا، ده‌زگای میدیایی، په‌یمانگا و زانكۆ ئه‌هلیه‌كان ، فیته‌ر، ماركێـت ،كۆگای جل و به‌رگ ، پێشانگای ئه‌لیكترۆنی ،ئۆتۆمبێل، پرۆژه‌ی نیشته‌جێ بوون ، گه‌شت و گوزار...هتد) كه پشت به سۆشیال میدیا به تایبه‌ت فه‌یسبووك ده‌به‌ستن بۆ ڕێكلام و زیادكردنی فرۆشی به‌رهه‌مه‌كانیان...
دواترین داتای كۆمپانیای فه‌یسبووك ئه‌وه‌یه كه زیاتر له ٢ ملیار و نیو به‌كارهێنه‌ری هه‌یه .
له‌و ژماره‌یه‌شدا ٥٥ ملیۆن كه‌س بازرگانی ده‌كه‌ن له‌و تۆڕه‌دا، واته به ڕێژه‌ی سه‌دا سفر ، سفر پۆینت ٢٢ ، %٠٢٢ .
به پێی یاسایی فه‌یسبووكیش كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گرتویه‌تیه به‌ر ئه‌وه‌یه ، كه به شێوه‌یه‌كی گشتی و ستاندارد، ته‌نها به ڕێژه‌ی %١٠ ی ئه‌وانه‌ی په‌یجه‌كه‌ی تۆیان لایك كردوه ، ئه‌وا پۆسته‌كانت ده‌بینن ، واته بۆ هه‌ر هه‌زار لایك ، ئه‌وا ته‌نها ١٠٠ كه‌س پۆسته‌كه ده‌بینن .
گه‌ر ئه‌و ڕێژه‌یه شی بكه‌ینه‌وه ، بۆ نمونه ئه‌و سه‌دا ده‌یه ، له‌وه‌یه نیوه‌ی ئه‌و كه‌سانه له خه‌ت نه‌بن كه تۆ پۆسته‌كه‌ت كردوه ، ئه‌وا ڕاسته‌خۆ ده‌بێته سه‌دا ٥، ئه‌و سه‌دا ٥ ه‌ش له‌وه‌یه له‌وكاته‌دا ئینته‌رنێته‌كانیان كرابێته‌وه ، به‌ڵام سه‌رقالی كار و باری تر بن ، واته ئه‌و ڕێژه‌یه جارێكی تریش كه‌م ده‌بێـته‌وه بۆ خوار سه‌دا ٥ ، بۆیه زۆر جار ده‌بینین كه په‌یجێك ١٠ هه‌زار لایكی هه‌یه ، به‌ڵام كه پۆست ده‌كات ناگاته ١٠٠ لایك ، ئه‌مه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسم كردوه یه‌كێكه له هۆكاره‌كان .
ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه له‌و بابه‌ته ئه‌وه‌یه كه ئایا چۆن و به چ ڕێگایه‌ك ئامانجه‌كه‌ت له فه‌یسبووك ده‌پێكیت؟
پلان و ماركێتینی فه‌یسبووك ته‌نها بریتی نیه له پۆست كردن ، دیزاین كردن ، سپۆنسه‌ر كردن ،بۆیه زۆر جار ئه‌بیستین و ئه‌بینین كه فڵانه شوێن نزیكه‌ی هه‌زار دۆلاری سه‌رف كردوه له سپۆنسه‌ر ، به‌ڵام ئامانجه‌كه‌ی نه‌پێكاوه ، یاخود سه‌دان هه‌زار بینه‌ری هه‌بوه ڤیدیۆكه به‌لام كه‌مترین موشته‌ری هه‌بوه ،یاخود ئه‌و پاره‌ی سه‌رفی كردوه له سپۆنسه‌ر زۆر زیاتر بوه له‌و بڕه پاره‌یه‌ی ده‌ستی كه‌وتوه له ڕێكلامه‌كه .
به داخه‌وه كه ئاماژه به‌و خاڵه ئه‌كه‌م ، له هه‌رێمی كوردستان سه‌دان و بگره هه‌زاران كه‌س ناویان له‌خۆیان ناوه شاره‌زای سۆشیال میدیا ، به‌ڵام ژماره‌ی شاره‌زا ڕاسته‌قینه‌كان به بڕوای به‌نده و ئه‌وه‌ی ئه‌یبنینم هه‌رگیز و هه‌رگیز ناگاته ٢٠ كه‌س .
بۆ بوون له شاره‌زای سۆشیال میدیا و پێكانی ئامانجه‌كه‌ت پێویستت به چه‌ند زانست و زانیاریه‌كه له‌وانه :
١-شیكردنه‌وه‌ی (analysis)داتای ئه‌و په‌یجه یان ئه‌و بزنسه‌ی ده‌ته‌وێت كاری له‌سه‌ر بكه‌یت .
٢-دیاریكردنی جه‌ماوه‌ر(Audience Targeting) ئامانجه‌كه‌ت به ڕێژه‌ی سه‌رووی سه‌دا ٩٠.
٣-دیاری كردنی جۆری په‌یجه‌كه‌ت یان بزنسه‌كه‌ت كه ئایا له جۆری -كارلێك و به‌رپه‌رچ ده‌ره‌وه‌یه (reactive) یان له جۆری كارپێكردن و كاریگه‌ره (proactive).
٤-وه‌رگرتن و فێربوونی چۆنیه‌تی زیاد كردنی به‌رهه‌مه‌كانت له مه‌كینه‌كانی گه‌ڕان" Search Engine Optimization (SEO)".
٥- یه‌كێكی تر له گرنگترین شته‌كان بریته له نوسینی ناوه‌ڕۆك و سه‌ردێر (subject and content )، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له هونه‌ر و زانست ، كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند له بواری بازارگه‌ڕی ده‌توانن ئه‌وه بكه‌ن نه‌ك كه‌سانی شاره‌زا له سۆشیال میدیا و ته‌كنه‌لۆژیا .
پشتیوان به خودا ، له داهاتوودا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند له بازاڕسازی و ڕێكلامدا ، كۆمه‌ڵێك بابه‌تتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین .
ئه‌ندام عومه‌ر ئه‌نوه‌ر