ئاژانسی ده‌نگی ئه‌مریكا
وەزارەتی بەرگریی ویلایه‌تە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، رێنمایی نوێی بۆ بەکارهێنانی به‌رنامه‌ی ZOOM لەلایەن کارمەندانی سەربازی و حکومەتەوە دەرکرد.
وتەبێژی پنتاگۆن لەنامەیەکی ئەلیکترۆنیدا ده‌ڵێت: "نابێت کارمەندانی پینتاگۆن کۆبوونەوە بە ئاپی زووم ئەنجامدەن"، ئه‌مه‌ش له دوای ئاگاداریەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI ه‌وه بووه
له سه‌ره‌تای مانگی نیسانی ئه‌مساڵ، نوسینگەی FBI، ئاشكرایكرد: هاککەران دەتوانن خاڵی لاوازی بەرنامەکە بدۆزنەوە، بۆیە دەتوانن دزه بكه‌نه نێو کۆبوونەوە ڤیدیۆییەکان و زانیاری هەستیاریان دەستبکەوێت و کەسان و کۆمپانیاکان بکەنە ئامانج.
مه‌ترسییه‌كی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه له‌وه‌دایه، هاککەران دەتوانن لەو رێگەیەوە بچنە کۆمپیوتەری کەسەکانەوە و زانیاری و داتاكانی ناو كۆمپیته‌ره‌كه بدزن.
zoom یەکێکە لەو پرۆگرامانەى لەماوەى قەدەغەى هاتوچۆدا بەشێک لەدامەزراوە حکومییەکان بۆ کۆبوونەوە فەرەمییەکانیان بەکاریانهێنا.