چارەسەرێک بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت


ئازاری پشت یەكێکە لە کێشە تەندروستیەکان کە تووشی بەشێکی زۆری خەڵک دەبێت، بەهۆی جوڵە و دانیشتنی نا تەندروستەوە.
ئەگەر ئازاری پشت هەیە و بەردەوام بێزاردەکات، ئەوا پێویستە ئەم ڕێنماییانە لەبیرنەکەیت و هەوڵبدەیت پەیڕەوی بکەیت؟

1-پێش هەموو کارێک ئاگاداری چۆنێتی دانیشتن بە، چونکە دانیشتنی ناتەندروست سەرچاوەی سەرەکیە بۆ بوونی ئازاری پشت، هەوڵبدە پشت ڕێک بێت لەکاتی دانیشتندا، بەتایبەت ئەو کەسانەی کارەکانیان دانیشتنە لەسەر کورسی بەرامبەر شاشەی کۆمپوتەر.

2-ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی تایبەت بە ئازاری پشت، بەڵام ئاگاداربە هەڵە ئەنجامدانی دەبێتە هۆی دروستبوون و زیادبوونی ئازاری پشت، پێویستە پرس بە ڕاهێنەری شارەزا بکەیت.

3-خۆشتن لە گەرماوێکی گەرمدا و بە ئاوی گەرم، لەهەمانکاتدا مەساجکردن بۆ پشت بۆ چالاکبوونی سوڕی خوێن و کەمبوونەوەی ئازاری پشت.

4-جەوەنەی گەرم یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکان بۆ نەهێشتنی ئازاری پشت، ڕۆژانە 2-3 جار بەکاریبهێنە بۆ ئەوەی ئێسک و جومگەکان پشوو بدات و هەست ئیسراحەت بکەیت.

5-لەکاتی خەوتندا ئاگاداری شێوازی پاڵکەوتنت بە، هەڵبژاردنی پشتی گونجاو و تەندروست و تایبەت، ئاگاداربە لە پشتی ڕەق و زۆر بەرز و زیان بەخش.

6-زەیتی سروشتی وەک زەیتون زۆر بەسوودە بۆ نەهێشتنی ئازاری پشت و مەساج پێکردنی، یاخود لەکاتی ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی تایبەت بە ئازاری پشت بەکاریبهێنە، بۆ ئەوەی ئازارەکەی کەم بکاتەوە.

ئەگەر ئازاری پشت زۆر بوو بە ئەنجامدانی ئەم ڕێنماییانە چاک نەبوویت، پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.

إرسال تعليق

أحدث أقدم