ڕكابەرەكەی سامسۆنگ مۆبایلە نوێكەی دەخاتە بازاڕەوە

كۆمپانیای OPPO ی چینی، مۆبایلێكی نوێ ئامادەی بازاڕەكانی جیهان دەكات، كە لە توانایدایە كێبڕكێ لەگەڵ خێزانی مۆبایلەكانی Galaxy A بكات.
بەپێی زانیارییە دزەپێكراوەكان نرخی مۆبایلی OPPO A52 250 دۆلار تێناپەڕێنێت، خاوەنی هەیكەلكی پتەوە كە توانای خۆڕاگرتنی دژی خۆڵ و ئاو و شكان هەیە.
قەبارەی ڕونمای مۆبایلەكە 6.5 ئینجە بە وردیی پیشاندانی Full HD+ (2400/1080) پێكسڵ، كونێكی بچووكیش لەسەرەوەی مۆبایلەكە، بۆ كامێرای پێشەوە تەرخان كراوە.
مۆبایلەكە خاوەنی پاترییەكی 5000 میلی ئەمپێرە لە كاتژمێرێكدا، كە دەتوانێت بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بۆ گوێگرتن لە گۆرانی و مۆسیقا و بەكارهێنانی ئینتەرنێت بەكاربهێنرێت، هەروەها توانای بارگاوی كردنەوەی خێرای هەیە بە 18 وات.
مۆبایلەكە خاوەنی چوار كامێرای سەرەكییە بە وردیی وێنەگرتنی (48+8+2+2) مێگاپێكسڵ و كامێرای پێشەوەی 16 مێگاپێكسڵە و تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕووخساری هەیە.
پرۆسێسەری مۆبایلەكە بریتییە لە Quаlcomm Snаpdragon 665 نەوەی هەشتەم بە كۆدی 2.0 گێگاهێرتز، هەروەها مۆبایلەكە خاوەنی ڕامێكی 6 گێگابایتە.
ك-س

إرسال تعليق

أحدث أقدم