دوای ١٨ ھەزار ساڵ، وەک خۆی ماوەتەوە


زانایانی پەرەسەندنی بۆماوەیی، ئاژەڵێکیان لە ناوچەی سیبریای ڕوسیا دۆزیوەتەوە کە تەمەنی نزیک ١٨ ھەزار ساڵە.
زاناکان، دوێنێ ٢٨ نۆڤێمبەر، جەستەی ئاژەڵەکەیان ئاشکرا کرد، ئەویش دوای دۆزینەوەی لە ناوچەی سیبریا و پاشانیش گەیاندنی بە سەنتەری بۆماوە لە سوید. ئەوان ھەرچەندە توانیویانە بەشێوەیەکی گشتی تەمەنی ئەو ئاژەڵە بە ١٨ ھەزار ساڵ بخەمڵێنن، بەڵام نەیانتوانیوە جۆری ئاژەڵەکە لەنێوان گورگ و سەگ جیاکەنەوە، دەشڵێن ئەمە بەو مانایە دێت کە ڕەچەڵەکی کورگ و سەگیشی تێدایە.
ئێستا زانایانی سەنتەری بۆماوە لەسوید پلانیان ھەیە دەستکەوتنی زیاتریان چنگکەوێت لەسەر ڕەچەڵەکی ئاژەڵەکە، چونکە بەشی زۆری ئەندام و جەستەو شێوەی ئاژەڵەکە ماوە کە وادەکات جۆرەکەی دیاریکرێت.
سی ئێن ئێن لەزاری دیڤید ستانتۆن-ەوە ئاشکرای کردووە کە مووەکانی لەشی، لوتی، ددانی، پێیەکانی، جەستە و شوێن چاوەکانی وەک خۆی ماون. ئەوەی زیانی بەرکەوتووە بڕبڕەی پشتی و قەفەزی سینگی یەتی. ستانتۆن دەشڵێت: "بە تەمەنی ٢ مانگی و بەبەچکەیی پێکراوە، بەڵام دیار نییە بەچی پێکراوە و کوژراوە".
ستانتۆن لە سەنتەری بۆماوە، وتوشیەتی کە ھێنانی بۆ سەنتەرەکە بۆ ئەوەیە تا بزانرێت سەگە یان گورگ، چونکە زەحمەتە جیاکردنەوەی.
لەلایەکی دیکەوە لۆف دالین زانای پەرەسەندنی بۆماوەیی لە سەنتەری بۆماوەی پێشکەوتوو دەڵێت: "ناتوانرێت ئەم ئاژەڵە لە گورگی سەردەمی نوێ یاخود گورگی بلستوسینی یان سەگ جیاکرێتەوە".
دالین جەخت لەوەدەکاتەوە کە سیفەتی ھەردوو گورگی ئاسایی و گورگی بلستوسینی تێدایە کە بۆ نێوانی ١٥ ھەزار ساڵ بۆ ٤٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. وتیشی:"ئێمە ئەزانین لە ئەڵمانیا، بەبەردبووی تەمەن ١٥ ھەزار ساڵی سەگ دۆزراوەتەوە، دەشێت ئەم جۆرەش سەگێک بێت لەو سەردەمەدا ھەبووبێت، چونکە پێیەکانی زۆر جیاوازترن لە سەگی سەردەمی بەردین کە بۆ ٤٠ ھەزار ساڵ دەگەڕێتەوە.

إرسال تعليق

أحدث أقدم