بۆ یه‌كه‌مجار.. ئەپڵ چەند خزمەتگوزارییەك بۆ عێراق کارادەکات


K24 – هه‌ولێر:
کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی ڕۆژی سێشەمە، 21ی نیسان، رایگەیاند کە کۆمەڵێک لە  بەرنامە (ئاپ) بەناوبانگەکانی کە پێشووتر بەردەستنەبوون، ئێستا لە20 وڵاتی دیكه‌ی جیهان کاراکراون، عێڕاقیش یەکێکە لەو وڵاتە تازانەی کە کۆمپانیاکە خزمەتگوزارییەکانی لێ بەردەست کردووە.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدا دێت کە پێشووتر بەکارهێنەرانی کۆمپانیاکە لە عێڕاق سوودمەندنەبوون لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیاکە و پێویستیان بە گۆڕینی شوێنی جوگرافییان و چەندین ڕێکاری دیكه‌ی نایاسایی بوو بۆ بەشداریکردن لە خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵ.
ئەو بەرنامانەی کە ئێستا لە عێڕاق بەردەستن: Apple Music, App Store, iCloud, Apple Arcade, Apple Podcasts.
ئەو وڵاتانەی کە ئێستا خزمەتگووزاریەکانی ئەپڵ دەیانگرێتەوە بریتین لە (ئەفغانستان و عێڕاق لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست)، (کامیڕۆن، کۆنگۆ، لیبیا، مەغریب، زامبیا لە کیشوەری ئەفریقا)، (بۆسنیا، هەرزەگۆڤینا، کۆسۆڤۆ، سربیا لە کیشووەری ئەوروپا) و چەند وڵاتێکی دیكه‌.
هەروەها کۆمپانیاکە راشیگەیاند کە بەشداربووە تازەکانی بەرنامەی (ئەپڵ میوزیک) دەتوانن شەش مانگ بە خۆڕایی گوێ لە گۆرانی  و میوزیکەکانی بەرنامەکە بگرن کە زیاد لە 60 ملیۆن گۆرانی و میوزیک لە خۆی دەگرێت.

إرسال تعليق

أحدث أقدم