وەرگرتنی ئاماژەی رادیۆیی لە گەلەستێرەی ڕێگای كاكێشانەوە بەلای زانایانی گەردوونناسەوە بەدۆزینەوەیەكی گرنگ هەژمار دەكرێت و دەرگا بەڕووی گەلێك گریمانەدا دەكاتەوە .
ئاماژەكان بریتین لە گورزەیەكی رادیۆیی زۆر خێرا، كە لە قووڵایی بۆشایی ئاسمانەوە دێن و لە داتاكانی مانگە دەستكردەكاندا دەستنیشان دەكرێن .
ئەوە یەكەم جار نییە شەپۆلی رادیۆیی هاتوو لە گەلەستێرەی رێگای شیرییەوە تۆمار دەكرێن، بەڵام ئەم دۆزینەوەیەی دوایی لێڵایی زیاتر دەخاتە سەر ئەو دیاردە گەردوونییە .
یەكەم ئاماژەی رادیۆیی زیاتر لە دە ساڵ لەمەوبەر ئاشكراكرا، ئەوە پاڵینا بەوەی گەلێك گریمانە بۆ شرۆڤەكردنی باس بكرێن، لەوانە بەیەكداكێشانی دوو ئەستێرە .
بۆ هەڵهێنانی ئەو مەتەڵە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی كۆمەڵیك زانا دەستیان بەلێكۆڵینەوە و توێژینەوەكانیان كرد، ئەم هاوكاری و هەماهەنگییە نێودەوڵەتییە سەریكێشا بۆ دۆزینەوەیە ژمارەیەكی زۆرتر لە ئاماژەی رادیۆیی هاتوو لە گەردوونەوە .
لە نوێترین ئەو گریمانانە باس لەوە دەكات، كە ئەو شەپۆلانە رەنگە لەئەنجامی هەرەسهێنانی ناوكی ئەستێرەیەكی زەبەلاحەوە بێت، كە بوارێكی موگناتیسی زۆر گەورەیان لەخۆگرتبێت .
لەئەگەری دووبارەبوونەوەی هاتنی ناوبەناوی ئەو شەپۆلە رادیۆییانە، بواری ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی وردتر بۆ زانینی سروشتی ئەو شەپۆلانە زیاتر دەكات، بەوپێیەی تەقینەوە رادیۆییە خێراكان یەكێكە لەهەرە سەرنجراكیشترین مەتەڵەكانی بۆشایی ئاسمان.
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
بەشەکان:
زانستی