كۆرۆنا و كاریگەرییە باشەكانی لەسەر ژینگە


ئاشكرایە لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆناوە لەچیندا لەسەرەتای ساڵی 2020وە و بڵاوبونەوەی لەماوەیەكی كەمی 2-3 مانگیدا بەهەموو جیهاندا،ترس و دڵەڕاوكێیەكی گەورەی خستە نێو دڵ و دەروونی هەموو وڵاتان‌و كۆمەڵگاكانەوە بەهەژار‌و دەوڵەمەندەوە،بەپێشكەوتوو دواكەوتویانەوە ،و هەریەكە لەهەوڵی خۆپاراستن و چارەسەردا بوو بۆ خۆی نەك بۆ جیهان ،هەریەكە و بەتەنها نەك بە دەستەجەمعی ڕووبەڕووی ئەم پەتا جیهانیە ترسناكە دەبونەوە و كە تائێستاش نەتوانراوە دژە ڤاكسینێكی بەهێز بدۆزنەوە بۆ لەناوبردن و كۆنتڕۆڵكردنی.
ئەوەی ئاشكرایە كە ئەم پەتایە كاریگەری باش و خراپی كردە سەر سەرجەم بوارەكانی ژیان لە سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و تەندروستی و ژینگەش یەكێك بوو لەو بوارە گرنگانەی ئێستا و ئایندەی هەموو مرۆڤایەتی و تەواوی گۆی زەوی.ئاشكرایە كۆرۆنا كاریگەری خراپی هەبوە لەسەر بواری سیاسی و ململانێكان و ئابوری پەكخستوە لەڕێگەی قەدەغەكردنی هاتوچۆی زەمینی‌و ئاسمانی‌و دەریایی‌و گەشتوگوزار‌و وەستانی كارگە گەورە بەرهەمهێنەكان‌و پڕۆسەكانی وەبەرهێنان و پڕژە ئاوەدانیەكان و ڕاوەستانی بازاڕ و بازرگانی و ..هتد.
هەروەها بۆتە هۆی مردن و تووشبونی ملیۆنان كەس لە جیهاندا و بەمەش بۆتە مۆتەكەیەكی نادیار و مەترسیدار بۆ سەر ئێستاو ئایندەی جیهان وبەهۆی دابەزینی نرخەكانی نەوت و كەمبونەوەی داهاتەكانی وڵاتان و نزیكبونەوەی ئابوری هەندێك وڵات لە داڕمان. بەڵام لەسەر ئاستی كۆمەڵایەتی و خێزانەكان كاریگەریەكانی تاڕادەیەك ئەرێنی بوون بەوەی كە هەموانی بەیەكەوە لەماڵەكاندا كۆكردەوە كە هەرگیز ئەمە ڕووینەداوە بەتایبەتی لەكۆمەڵگە ئەوروپی وڕۆژئاواییەكان و وڵاتانی پیشەسازی و سەرمایەداری بەهۆی سەرقاڵبونیان بە ئیشوكاری ڕۆژانەوە.
ئەوەی گرنگە،بریتیە لەكاریگەرییە باشەكانی كۆڕۆنا لەسەر ژینگەی گۆی زەوی،كە گەلێك كاریگەری باشی هەبوە لەوانە:
1. باشبوونی كوالێتی هەوا :بەهۆی قەدەغەكردنی هاتوچۆكردنی مرۆڤەكان و هۆكارەكانی هاتۆچۆی زەمینی‌و ئاسمانی‌و دەریاییەوە،و كەمبونوەی ڕێژەی غازە كوشندە‌و ژەهراویەكانی وەكو دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لەهەوادا كە لەئەنجامی سووتاندنی سووتەمەنیەكانی هۆكارەكانی گواستنەوەوە دێتە بوون،هەوای گۆی زەوی و شارەكان بەڕێژەیەكی بەرچاو پاوكخاوێن بونەتەوە و بەتەنها لەچیندا بەڕێژەی 25% كەمی كردوە.هەرچەندە ڕەنگە بەشێوەیەكی كاتی بێت و دوای نەمانی پەتاكە جارێكی تر ڕێژەكان بەرزببنەوە ،بەڵام گرنگە گەر بۆ ماوەیەكی كورتیش بێت.

2. زیادبوونی جوڵەی گیاندارە خشۆك و باڵندەكان: بەهۆی كەمبونەوەی هاتوچۆی مرۆڤ و هۆكارەكانی هاتوچۆوە.
3. هوشیاربونەوەی تاك و گروپەكان بۆ بازرگانیكردنی ئاژەڵە كێویەكان: لەم ماوەیەدا ئەو جۆرە بازرگانیە زۆر كەمبۆتەوە كە چالاكوانانی دۆستی ژینگەی دڵخۆشكردوە.
4. خاوێنبونەوەی ئاوەكان :بەهۆی كەمبونەوەی جوڵەی هۆكارەكانی گواستنەوەی دەریایی و گەشتوگوزاریەوە،زۆرێك لە ئاوی دەریا و دەریاچە و تەنانەت زەریاكانیش خاوێن بونەتەوە و گیاندارە ئاویەكان دەتوانن بە ئارامی ژیان بگوزەرێنن ،ئەوەتا بۆ یەكەم جارە ئاوی جۆگە و كەناڵەكانی شاری ڤینیسیا لە ئیتالیا بە ڕوونی دەبینرێن.
5. زیادبوونی پاشەڕۆ پلاستیكیەكان: كە تەنها لەم بوارەدا كۆرۆنا زیانی گەیاندوە بە ژینگە بەهۆی زۆری بەكارهێنانی دەستكێش و بوتڵی پلاستیكی و خواردنە داپۆشراوەكان بە پلاستیكەكان كە دوژمنی گەورەی ژینگەیە.
6. پشتگوێخستنی كێشە ژینگەییەكانی جیهان: بەخۆی سەرقاڵی جیهان و تەواوی وڵاتان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی پەتاكەوە،هەموان كێشە‌و گرفتە درێژخایەنەكانی ژینگەی زەویان پشتگوێخستوە كە ئەمەش كاریگەری خراپی هەیە لەسەر ژینگەی ئێستاو ئایندەی گۆی زەوی.
7. بەرزبونەوەی پلەی گەرما: لە زۆرێك لە كیشوەر و وڵاتەكان پلەی گەرما بەرزبۆتەوە بەڕێژەی 2 پلە بەتایبەتی لە ئەوروپادا بەبەراوورد بەساڵانی 1981-2010 لە مانگی 3/2020دا و لە ئۆكراینا بە 6پلە و لەڕوسیا بە 8 پلە بەرزبۆتەوە كە ئەمەش دەبێتە هۆی وشكبونەوەی زەوی و كەمبونەوەی ڕێژەی شێی خاك.
8. نزمبونەوەی بەستەڵەكی باكوری گۆی زەوی بە ڕێژەی 6%
9. كەمبونەوەی ڕێژەی گازی دووەم ئۆكسیدی نایترۆجین: لە فەڕەنسا و ئیتالیا بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە و ئەمەش بۆتەهۆی پاكبونەوەی هەواوە.ئەمەش كاریگەری باشی دەبێت لەسەر ڕێگرتن لە بڵاوبونەوەی پەتاكە بەشێوەیەكی خێراتر.
 بەم شێوەیە دەبینین كە پەتای كۆرۆناش وەكو هەموو خراپەكانی تر هەندێك كاریگەری باشی هەیە ،گەرچی بچوك و بۆ كاتێكی كەمی دیاریكراویش بێت،بۆیە ئەركی هەموو وڵاتان و كۆمەڵگا مرۆڤایەتیەكانە كە لەدوای كۆنتڕۆڵكردن و بنبڕكردنی پەتاكەش گرنگە هەندێك ڕێوشوێنی دوورمەودا بگرنە بەر بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی پیسبوونی ژینگەی زەوی لەهەواو خاك و ئاو و..هتد.لەبۆ خزمەت و پاراستنی پاكوخاوێنی ژینگەی ئەستێرەكەمان بەپێچەوانەوە هەموان زیانی گەورەیان پێدەكەوێت و زۆر دووریش نیە لە ئایندەدا چەندین جۆری پەتای كوشندە و كارەسات سروشتی چاوەڕواننەكراو ڕووبدەن و مان و بوونی مرۆڤایەتی و شارستانیەتەكەمان بخەنە بەر مەترسی لەناوچوون و بەفەنا چونیەوه.

إرسال تعليق

أحدث أقدم