چوار هۆکار کار لە زیرەکیی منداڵ دەکەن لە سکی دایکییەوە


چوار هۆکار کار لە زیرەکیی منداڵ دەکەن لە سکی دایکییەوە
............
................
...............

زۆر هۆکار هەن کار لە زیرەکیی منداڵ دەکەن، هەر لە هۆکاری بۆماوەییەوە تاکو هۆکاری ژینگەیی.
ئەمانە چوار هۆکارن کە توێژینەوە زانستییەکان دەڵێن رۆڵیان هەیە لە زیرەکبوونی منداڵدا:

1- تەمەنی باوک:
ماددەی بۆماوەیی خانەکانی مرۆڤ پەیوەندییەکی راستەوخۆیان بە راددەی زیرەکیی منداڵ هەیە. ئەو ماددانەش لە هەریەک لە باوک و دایکەوە بۆ منداڵ دەگوێزرێنەوە لەکاتی یەکگرتنی تۆو و هێلکەدا. توێژینەوەکان دەریانخستووە لەگەڵ زیادبوونی تەمەنی باوکدا بازدان و گۆڕانی بۆماوەیی لە تۆوەکانیدا روودەدەن، ئەوەش راددەی زیرەکی منداڵ کەمدەکاتەوە. واتە تاوەکو باوک لە تەمەنێکی گەورەتردا منداڵ درووستبکات، راددەی زیرەکیی منداڵەکەی کەمتر دەبێت.


2- دڵەڕاوکێی دایک لەکاتی دووگیانی:
توێژەرانی زانکۆی جۆنهۆپکینز توێژینەوەیان لەسەر چەند ژنێکی دووگیان کردووە کە هەڵگری بڕوانامەی زانکۆ بوون و لە تەندروستییەکی باشی دەروونی و جەستەییدا بوون. توێژەرەکان خەمڵاندنیان کردووە بۆ هەریەکە لە توانا هزرییەکانی کۆرپەکان تاکو تەمەنی دوو ساڵی لەلایەک و راددەی دڵەڕاوکێی دایکیان لەلایەکی دی. توێژەرەکان بۆیان دەرکەوت ئەوانەی دایکیان کەمترین دڵەڕاوکێیان هەبوو لەکاتی دووگیانی، توانای هزرییان باشتر بوو. کەچی ئەوانەی دڵەڕاوکێیان زۆر بوو، راددەی زیرەکیی منداڵەکانیان کەمتر بوو.


3- قوڕقوشم:
هەبوونی بڕی زۆری قوڕقوشم لە هەوادا، بە خراپی کار لە زیرەکیی منداڵ دەکات. قوڕقوشم لە ژینگەی پیس، دووکەڵی ئوتومبیل، ئاوی وەرگیراو لە بۆری قوڕقوشماوی، هەروەک لە هەندێک کەرەستەی ماڵاندا هەیە.


4- غودەی دەرەقیی دایک:
باشێک لە پسپۆڕان جەخت لەوە دەکەنەوە کە پێویستە ژن بەر لە دووگیانبوون پشکنینی غودەی دەرەقی بکات، چونکە تەمەڵی رژێنی دەرەقی دەبێتەهۆی تەمبەڵیی منداڵەکەی

إرسال تعليق

أحدث أقدم