ئیمارات یەکەمین کەشتی ئاسمانی رەوانەی مەریخ دەکات

ئیمارات هەنگاوێکی گەورە لە بواری زانستی فەلەکی دەنێت و دەبێتە یەکەمین وڵاتی عەرەبی کە کەشتیی ئاسمانی دەنێرێتە سەر هەسارەی مەریخ.
بە ناردنی "کەشتیی ئاسمانیی هیوا"، ئیمارات دەبێتە یەکەمین وڵاتی عەرەبی، کە کەشتی ئاسمانی دەنێرێتە سەر هەسارە سوورەکە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە، بەو هەنگاوەشی دەیەوێت پێگەی ئەبوزەبی لەڕووی زانست و فەلەک بسەلمێنێت.
بەپێی میدیاکانی ئیمارات، کەشتی ئاسمانیی هیوا رۆژی چوارشەممە 15ـی تەممووز لە سەنتەری بۆشایی ئاسمانی تانیگاشیمای ژاپۆنەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێت.
ئاژانسی هەواڵیی ئیمارات رایگەیاندووە "گواستنەوەی کەشتییە ئاسمانییەکە لە دوبەیەوە بۆ ژاپۆن، زیاتر لە 83 کاتژمێری خەیاندووە".
چاوەڕێ دەکرێت کەشتییە ئاسمانییەکە لە مانگی شوباتی ساڵی 2021 بگاتە خولگەی مەریخ، ئەمەش هاوکات دەبێت لەگەڵ یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی ئەو وڵاتە.

إرسال تعليق

أحدث أقدم