كۆمپانیای ئێڵ جی ڕای گه‌یاند، نوێترین مۆبایلیان خستووه‌ته بازاڕه‌وه كه به‌هۆیی باشیی و جوانی دیزاینه‌كه‌یه‌وه بازاڕه‌كانی داگیركردووه.
ماڵپه‌ڕی "gadgets" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی نوێترین مۆبایلی ئێل جی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئێڵ جی ڕای گه‌یاند، كه تازه‌ترین مۆبایلیان له جۆریی "LG Q61 " خستووه‌ته بازاڕه‌وه كه له ڕووی دیزاین و به‌هێزیی سیستمه‌وه باشتریینه و كۆمپانیاكه له‌باره‌یه‌وه گوتویه‌تی، له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م مۆبایله خه‌ڵكانێكی زۆر ڕایان له‌سه‌ریی بوو چونكه هه‌م له ڕووی نرخه‌وه هه‌میش له‌ڕووی سیستمه‌وه زۆر باشه.
مۆبایلە نوێیەکەی ئێڵ جی شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه به قه‌باره‌ی 6.50 ئینج له‌گه‌ڵ ڕوونی 1080 به 2160 پیكسڵ
ئه‌وه‌یش ئاشكرا كراوه، مۆبایله نوێیه‌كه‌ی ئێڵ جی، شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه به قه‌باره‌ی 6.50 ئینج له‌گه‌ڵ ڕوونی 1080 به 2160 پیكسڵ، هه‌روه‌ها له ڕووی هێزیشه‌وه پرۆسێسهریی 2.3GHz ئۆكتا كۆریی هه‌یه له‌گه‌ڵیدا ڕامی چوار گێگابایته، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌یش پاترییه‌كه‌ی 4000 میلی ئه‌مپێره، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 340 دۆلاریی ئه‌مه‌ریكی.
ئێڵ جی "LG" كورتكراوه‌ی Life's Good ه كه ساڵی 1958 دامه‌زراوه و یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنۆلۆجیا و به دووه‌م كۆمپانیای گه‌وره كۆریای باشوور داده‌نرێت له دوای كۆمپانیای سامسۆنگه‌وه، ده‌زگای سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیۆل" و نزیكه‌ی 82 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له 119 شوێنی جیاواز و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه.
بەشەکان:
ته‌كنه‌لۆژی