83 پرسیاری گرنگ كه‌له‌مێشكی هه‌مومانایه‌؟


83 پرسیاری گرنگ كه‌له‌مێشكی هه‌مومانایه‌؟
بێگوومان مروَڤ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای له‌دایك بوونی تا ئه‌مرێت كوَمه‌ڵێك پرسیاری گرنگ له‌ مێشكیایه‌تی وپێی خوَشه‌ بزانێت بوَیه‌ به‌ پێویستمان زانی وه‌ڵامی به‌شێك له‌و پرسیارانه‌ بده‌ینه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ جه‌سته‌مانه‌وه‌ هه‌یه‌ ؟
ئایا مرۆف لە كاتی نوستن و دانیشتن دا باڵای وەكو یەكە ؟ و : نەخێر لە كاتی نوستندا باڵای 1سم درێژتر ئەبێت بەڵام كاتێك هەڵئەسێت وەك خۆی لێ دێتەوە
. 2 . پەنكریاس ئەكەوێتە كوێی لاشەی مرۆفەوە ؟ و : لای جەپی لاشەوە .
3 .كام ئەندامەی لەشی مرۆف بەشێكی لێ لابەیت دروست ئەبێتەوە ؟ و : جگەر .
4 . ئەو ماددەیەی موو نینۆكی لێ بێك دێت ناوی جی یە ؟ و : كریاتین .
5 . ماددەی كاربۆهیدرات لە كوێدا هەرس ئەكرێت ؟ و : لە ناو دەمدا .
6 . ژمارەی ئەو ماسولكانەی جەستە لە كاتی قسەكردندا بە كاری ئەهێنێ چەندە؟ و : 44 ماسولكە 7 . ڕێژەی ئاوو لە خوێنی مرۆفدا جەندە ؟
8 . درێژی گەدە لە مرۆفێكی ئاساییدا جەندە ؟ و : 25 سم .
9 . كەناڵی ئۆستاكیۆس ئەكەوێتە كوێوە ؟ و : ئەكەوێتە نێوانی قووڕگ و گوێ .
10 . دوورگەكانی لانگەرهانس ئەكەوێتە كوێوە ؟ و : ئەكەوێتە ناو بەنكریاسەوە .
11 . ژمارەی ماسولكەكانی لەشی مرۆف جەندە ؟ و : 620 ماسولكەیە .
12 . زمارەی ئێسقانەكانی كەللە سەر جەندە ؟ و : 22 ئێسقانە .
13 . گەورەترین ڕژێن لە لەشدا جی یە ؟ و : جگەر .
14 . ئیش و كاری ڕژێنە لیمفاویەكان جی یە ؟ وە : پاڵاوتن و پاك كردنەوەی خوێنە .
15 . ژمارەی سەمامەكانی دڵ جەندە ؟ وە : 4 سەمامەیە .
16 . كام هەستەوەر كەمترین جالاكی هەیە ؟ و : هەستی بۆن كردن .
17 . زمارەی بڕبڕەكانی پشتی مرۆف جەندە ؟ و : 24 بڕبڕەیە .
18 . خڕۆكە سورو سپی یەكانی خوێن لە كوێدان ؟ و : لە ناو مۆخە ئێسقانەكاندایە .
19 . كەی گەشەی كۆرپەلە دەست پێ دەكات ؟ و : لە مانكی شەشەمدا دەست بێ دەكات .
20 . ئەو ئەندامەی مەحاڵە لە كاتی پژمیندا بكرێتەوە ؟ و : جاوەكانن .
21 . لاشە زیاتر كامیان ئەڕێژێت عارەق یان لیك ؟ و : لیك .
22 . خرۆكە سوورەكان كاتێك دەمرن دەجنە كوێوە ؟ و : دەچنە سپڵەوە .
23 . لاشەی مرۆف لە چ ڕێگایەكەوە خۆی ڕزگار ئەكات لە شلەمەنیەكان ؟ و : گورچیلەكان .
24 . لە كاتی قسەكردندا كام شەویلگە دەجوڵێت ؟ و : شەویلگەی خوارەوە .
25 . گەدە ئەكەوێتە كوێی لاشەوە ؟ و: ئەكەوێتە لای چەبی لاشەوە .
26 . درێژترین ئێسقان لە لەشی مرۆفدا لە كوێدایە ؟ و : لە ڕانەكاندایە .
27 . ئەو ئەندامەی 40 % ی ئۆكسجینی خوێن بەكارئەهێنێ ؟ و : مێشك .
28 . زمارەی لێدانی دڵی مرۆڤی ئاسایی جەندە ؟ و : لە نێوان 60 تا 80 ترپەدایە.
29 . بەهۆی چیەوە ئۆكسجین ئەگەیەنرێتە ئەندامەكانی تری لەش ؟ و : خوێن .
30 . كەناڵە دەنگیەكان ئەكەوێتە كوێوە ؟ وە چەند دانەیە ؟ و: ئەكەوێتە گوێچكەی ناوەڕاست و زمارەیان 3 دانەیە .
31 . گەورەترین خانەی مرۆف ؟ و : هێلكەی ئافرەتە .
32 . ڕەنگی سی یەكانی مرۆڤێكی ساغ جۆنە ؟ و : پەمەییە .
33 . لە هەر ناولەپێكدا جەند ئێسقان هەیە ؟ و : 27 ئێسقان .
34 . ماددە پرۆتینیەكان لە كوێدا هەرس ئەبن ؟ و : لەناو گەدەدا .
35 . ماددە چەوریەكان لە كوێدا هەرس ئەبن ؟ و : لەناو 12 گرێدا . 4
36 . پلەی گەرمای مرۆڤێكی ئاسایی ئەبیت چەند بێت ؟ و: 37 بلەی سەدی .
37 . ئەو تەنها شوێنەی لەش كەوا خوێنی بۆ ناچێت ؟ و : قەرەنیەی چاو .
38 . ئەو شتەی بەربەرەكانێ ی میكرۆبەكان ئەكات لە لەشدا ؟ و : خرۆكە سپیەكانی خوێن .
39 . دوای جەندێك لە وەستانی دڵ مێشك لە لێدان ئەكەوێت ؟ و : 10 خوولەك .
40 . ڕێژەی ئاو لە لەشی مرۆفدا چەندە ؟ و : 70% یە .
41 . درێژی موولولە خوێنەكانی لەشی مرۆفی پێگەییو جەندە ؟ وە : ئەكەر ئەو كەسە 50 كگم بێت بەم شێوەیەیە: نزیكەی 100000 كم لە هێڵی ئیستیوادا 2,5 جار ئەتوانی بێچی پێ بدەی بە دەوری زەویدا وەرووبەری گشتی ئەم موولولە خوێنانە 6300 مەتر چوارگۆشەیە .
42 . بەشێرپەنجەی خوێن ئەوترێت چی ؟ و : لۆكیمیا واتە خوێنی سبی .
43 . ئەگەر مرۆف جاوێكی لە دەست بدات ڕێزەی لە دەستدانی بینینی جەندە ؟ و : توانای 1/5 بینینی لە دەست ئەدات واتە لە پێنج بەش بەشێك لە بینینن لە دەست دەدات نەك نیوەی بینین .
44 . هەستی بۆن كردنی مرۆف چەندە ؟ و : ئەتوانێ 10 هەزار جۆر بۆن لە یەكتر جیا بكا تەوە .
45 . كێشی ئێسقانەكانی مرۆڤی بێگەییو چەندە ؟ و: لە نێوان 13 ـ 15 كگم.
46 . بجوكترین ئێسقان لە جەستەی مرۆفدا لە كوێدایە ؟ و : لە گوێجكەدایە.
47 . لەشی مرۆف لە كەیەوە بەرەو پووكانەوە ئەجێت ؟ و : لە دوای 40 ساڵیەوە بەرەو داهێزران و پوكانەوە دەچێت
48 . ئەگەر بە هەر هۆیەك بێت جگەر لە ئیش كردن بوەستێ مرۆف تا چەند ئەتوانێ بژی ؟ و : لە ماوەی 8 ــ 24 كاتزمێردا دەمرێ‌.
49 . شوێن كەوتە واتە (مۆر) ی پەنجەو زمانی هەموو مرۆڤەكان وەكو یەكە ؟ و : نەخێر هەر مرۆڤێك لە گەڵ مرۆێكی تردا جیاوازی هەیە . 50 . نینۆكەكانی دەست و قاج لە هەفتەیەكداچەند درێژ ئەبن ؟ و : (0,5) ملم درێژ ئەبێت
51 . درێژی بڕبڕەی پشتی مرۆڤی پێگەییو چەندە ؟ و : ( 70 سم ) ە .
52 . درێژی موولولە خوێنەكانی لەشی مرۆف چەندە ؟ و : نزیكەی 600 هەزار كم ە 53 . لە مرۆڤی بێگەیشتوودا بڕی خوێنەكەی چەندە ؟ وە : 5 ــ 6 لتر خوێنی تێدایە .
54 . ئایا خانەكانی مێشكی مرۆڤ كاتێك مرد دروست ئەبێتەوە ؟ و : نەخێر .
55 . ئەو ماوەیەی خوێن ڕۆژانە ئەیبڕێ‌ لە ناوو دەمارو موولولەكاندا چەندە ؟ و : ئەكاتە 168 ملیۆن میل . 55 . ئایا قەبارەی چاو لووت و گوێ‌ بە گەورە بوونی تەمەن ئەكۆڕێ‌ ؟ و : قەبارەی چاو ناگۆڕێت بە گەورەبوونی تەمەن بەڵام قەبارەی گوێ‌ و لووت ناوەستن لە گەشە كردن .
56 . ژمارەی خانەكانی مێشكی مرۆڤ چەندە ؟ و : 13 ملیارد خانەیە .
57 . پێڵوەكانی چاو لە خولەكێكدا چەند جار ئەترووكێ ؟ و : 25 جار ئەترووكێ وە هەر ترووكانێكیش 1,5 چركەی پێ ئەچێ .
58 . مێشكی مرۆڤ لە چی بێك دێت ؟ و : لە بەشێكی زۆر ئاو پێك دێت .
59 . مێشكی مرۆڤ ڕۆژانە پێویستی بە جەند لیتر خوێن هەیە ؟ و : بێویستی بە 1000 لتر خوێن هەیە تا ئیشەكانی ئەنجام بدات .
60 . خێرایی كۆكەی ناو لەش چەندە ؟ و : كۆكەی خێراو تووند هەوای ناو لەش فڕێ‌ ئەداتە دەرەوە خێراتر لە دەنگ .
61 . درێژی ئێسقانی بازوو (مەجەك ) چەندێكە ؟ و : یەكسانە بە درێژی پێ یەكان.
62 . كێشی ئێسقانەكانی لەشی مرۆڤ چەندە ؟ و : 16% ی كێشی جەستەی مرۆف پێك ئەهێنێ .
63 . خانەكانی لەشی مرۆڤ ژمارەیان چەندە ؟ و : سەدان تریلیۆنە ناوك دارن و هەریەكەیان 46 كرۆمۆسۆمی تێدایە هەریەك لەو كرۆمۆسۆمانە لە ڕشتەیەكی درێزی ( d.n.a ) بێك هاتووە بە درێزایی هەر ڕشتەیەكیش هەزارەها (جین ) هەیە زانیاری پێویستیان بۆ دروست كردنی ئەو پرۆتینە تێدایە كەوا بێویستە بۆ تەواو كاری بنیادنانی ئۆرگانیزمی مرۆف . 64 . درێژی ڕیخۆڵەكان چەندە ؟ و : 7 مەترە .
65 . ژمارەی پەراسووەكانی مرۆف جەندە ؟ و : 24 دانەیە .
66 . كێشی جگەری مرۆفی گەورە چەندە ؟ و : 1,5 كگم ە .
67 . ناوەوەی گەدەی مرۆڤ چەند ڕۆژ جارێك دروست ئەبێتەوە ؟ و : هەر دوو هەفتە جارێك لە ناوەوە بەرگێك دروست ئەكات ئەگینا خۆی خۆی هەرس ئەكات.
68 . گەدەی مرۆڤ چەند ڕژێنی هەرس كردنی تێدایە ؟ و : 35 ملیۆن ڕژێنی هەرس كردن لە خۆی دەگرێت .
69 . چاوی مرۆڤ چەند خانەی تێدایە ؟ و : پێك دێت لە 135 ملیۆن خانەی هەستەوەر كەوا بەررسن لە گرتنی وێنەو جیاكردنەوەی ڕەنگەكان .
70 . ژمارەی تاڵەكانی مووی سەری مرۆڤی تەواو چەندە ؟ و : قژی ڕەش و سوور 120 هەزار تاڵە بەڵام قژی زەرد ئەگاتە 90 هەزار تاڵ وە تاڵە مووەكان دوای 5 ساڵ نوێ‌ ئەبنەوە و ڕۆژانە 50 تا60 تاڵ ئەوەرێت .
71 . مێشك پێویستی بە چی یە ؟ و : مێشك بێویستی بە1/6 ی ئەو خوێنەیە كەوا دڵ ئەینرێ‌ بۆ لەش وە بێویستی بە 1/5 ی ئەو ئۆكسجینەیە كەوا دێتە ناو لەشەوە هەرچەندە كێشی مێشك زیاتر نی یە لە 1/50 ی كێشی هەموو لەش .
72 . ماوەی هاتنەوەی نینۆكی كەوتوو جەندە ؟ و : نینۆك بە هەرهۆیەكەوە بێت بكەوێت پێویستی بە 100 ڕۆژ هەیە تا بێتەوە .
73 . ڕێژەی عارەقە ڕژێنەكان چەندە ؟ و : لە لاشەی مرۆڤدا زیاتر لە یەك ملیۆن عارەقە ڕژێن هەیە كەوا لە ماوەی شەووڕۆژێك دا نزیكەی لترو نیوێك عارەق فڕێ‌ ئەداتە دەرەوەی لەش بێ وەستان لە زستان و هاویندا هەرچەندە پلەی گەرما بەرز بێتەوە مرۆف زیاتر عەرەق ئەكاتەوە بەمەش لەش ڕزگار ئەكات لە ماددەی ژەهراوی .
74 . پۆلینا چی یەو چۆن دروست ئەبێت ؟ و : مانەوەی میزو نەكردنی ڕێزەی پۆلینا لە لەشدا بەرز ئەكاتەوەو ئەو بەرزبونەوەیەش ئەبێتە هۆی ژەهراوی بوون كەوا پێَی ئەوترێت ژەهراوی بوونی پولینا .
75 . ماوەی خەو لە كەسی گەورەدا جەندە ؟ و : ماوەی خەوتن لە 7 – 8 كاتژمێرە كەواتە مرۆفێك ئەكەر 60 ساڵ تەمەن بكات 1/3 ی تەمەنی بە خەوەوە ئەباتە سەر واتە 20 ساڵی بە خەوەوە تێپەڕاندووە .
76 . پیاوێكی ئاسایی ڕۆژانە چەندێك ڕێ ئەكات ؟ و : 20 هەزار هەنگاو ڕێ‌ ئەكات كەواتە لە تەمەنی 80 ساڵیدا 6 جار بەدەوری جیهاندا سوڕاوەتەوە .
77 . هۆی چی یە ڕەنكی خوێن سوورە ؟ و : ڕەنگی خوێن سورێكی مەیلەو تۆخە لە دەمارەكاندا بە هۆی یەكگرتنیەوەیەتی لە گەڵ ئۆكسجین دا .
78 . پلازمای خوێن لە جی پێك دێت ؟ و : لە ئاو خوێ‌ پێَك دێت .
79 . ئیشی گوێچكەكان جیە ؟ و : جگە لەوەی ئیشی بیستنە ئیشێكی تر ئەكات ئەویش ئیشی هاوسەنگ كردنی جەستەی مرۆڤە.
80 . مرۆڤ چەند ئێسقانی هەیە ؟ و : كاتێ مناڵ لە دایك ئەبێت 300 ئێسقانی هەیە بەڵام كاتێ گەورە بوو تەنها 206 ئێسقانی ئەمێنێتەوە ئەوەكەی تری جی لێ دێ‌ ؟… تەنها خوای گەورە ئەزانێ ! 81 . گورچیلەكانی مرۆف ڕۆژانە چەند لیتر خوێن دەپاڵێون ؟ و : 1700 لیتر .
82 . مێشكی مرۆف چەند بەشە ؟ و : دوو بەشە بەشی لای ڕاستی مێشك كۆنترۆڵی بەشی لای چەبی لەش دەكات وە بەشی لای چەبی مێشك كۆنترۆڵی بەشی لای ڕاستی لەش دەكات . 83 . خرۆكە سوورەكانی خوێن بۆ ماوەی چەندێك ئەژین ؟ و : بۆ ماوەی 4 مانگ ئەژین بێَش ئەوەی بمرێت ڕێگە بۆ خڕۆكەیەكی تازە ئەەكاتەوە .

إرسال تعليق

أحدث أقدم