سوودەکانی بەکارهێنانی ئاوی برنج بۆ جوانکاری
هیچ ماڵێک بێگومان بەبێ برنج نییە، چونکە ژەمێکی سەرەکیە بەتایبەت لای رۆژهەڵاتییەکان، بەڵام دەکرێت ئەم پێکهاتەیە بۆ جوانکاریش بەکاربهێنیت و سوودی لێ ببینیت.
ئاوی برنج بە نهێنی جوانی خانمانی ئاسیایی ناودەبرێت، چونکە قژیان بەهێز و جوان دەکات و پێستیان دەگەشێنێتەوە، لەلایەن گۆڤاری بی بیوتیفوڵەوە باس لە سوودە نایابەکانی ئاوی برنج دەکرێت بۆ جوانکاری.
1-کردنەوەی رەنگی پێست، دەکرێت بە پارچەیەک لۆکە بیدەیت لە پێست، وازیلێبهێنە تا وشک دەبێتەوە یان بۆ ماوەیی 10 خولەک، پاشان بە ئاوی ئاسایی بیشۆ.
2-کونیلە کراوەکان دادەخات، بەهەمانشێوە بۆ ماوەی 10 خولەک بە لۆکەیەک بیدە لە پێست، بە ئاوی ئاسایی بیشۆ.
3-ئاوی برنج بڕێکی زۆر کاربۆهێدراتی ئینوزیتول تێدایە، یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی قژ لە بژبوونەوە و گەشانەوەی، بێگومان دوای شتنی بە شامپۆ بەکاریبهێنە.
4-بەکاریبهێنە بۆ پاراستنی پێست دژی کاریگەرییە سلبییەکانی تیشکی خۆر، پاش بەرکەوتن بە تیشکی خۆر بۆ ماوەیەکی زۆر بیدە لە پێست.
5-چارەسەر بۆ هەوکردنی پێست، بە پارچەیەک لۆکە بیدە لە شوێنی سوربوونەوەکە، کە وشکبوویەوە بە ئاوی ئاسایی بیشۆ.
6-پاراستنی پێست لە چرولۆچی، چونکە دژە ئۆکسانە و پێست ساف و بریقەدار دەکات.
7-باشترین شامپۆی سروشتییە بۆ قژ، چونکە بڕێکی زۆر ترشە چەوری تێدایە.
8-هاوشێوەی پاکەرەوەیەک بۆ تەواوی پێست بەکاریبهێنە، چونکە خانەکانی پێست نوێ دەکاتەوە، بۆ ماوەی 5 خولەک مەساجی پێ بکە.
9-دەتوانیت لە کاتی خۆشتندا بەکاریبهێنیت، لەبری ئاوی ئاسایی، چونکە پێست نوێ دەکاتەوە، هاوکا دەتوانیت چەند دڵۆپێک زەیتی بۆنداریشی تێبکەیت.