کۆچی دوایی عیرفان خان ئەستێرەی سینەمای بۆڵیوود

عیرفان خان ئەستێرەی سینەمای هیندی لە تەمەنی ٥٤ ساڵی و دوای مێژوویەکی هونەری شکۆدار لەناو سینەمای بۆڵیود و بەشداریکردنی لە چەندین پاڵەوانیتی فیلمی هۆڵیود وەک " لایف ئۆف بای " و " زا نیمیسک " کۆچی دوایی کرد .

وتەبێژێک بەناوی عیرفان خانەوە ڕایگەیاند کە عیرفان خان دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیی دوای داخڵکردنی لە نەخۆشخانەی کۆکیلابین دیروبای ئەمبانی لە شاری مۆمبای کۆچی دوایی کردووە.


وتەبێژەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە عیرفان خان لەساڵی ٢٠١٨ جۆرە شێرپەنجەیەکی دەگمەنی تێدا دەستنیشان کراوە کە شێرپەنجەی کوێرە گڵاندە دەمارییەکانە .


خان یەکێکە لەو ئەکتەرە هیندیانەی پێشەنگ بووە لە چوونە ناو سینەمای رۆژئاوا و جێپەنجەیان بەسەرییەوە دیارە کە لەدوای ئەو ئەکتەرەکانی وەک سەعید جەعفەری و ڕووسان سیس و ئوم بوری هاتوون .


ناوبراو کە ناوی فەرمی ساحیب زادە عیرفان عەلی خانە و لە ویلایەتی راجستانی بیابانی لە رۆژئاوای هیندستان لە خێزانێک کە هیچ پەیوەندیان بە سینەماوە نەبووە لەدوایک بووە ، لەچاوپێکەوتنێکدا دەڵێت ئەو وبراکانی بە منداڵی رێگەیان پێنەدراوە سەیری فیلم بکەن ، بەڵام کاتێک مامیان هاتووە بۆلایان بردوونی بۆ سینەما .


سەبارەت بە کۆچی دوایی خان ، ئەمیتاب باچان ئەستێرەی ناوداری سینەمای بۆڵیود رایگەیاندوە، خان بەهرەیەکی جوان بوو .. ڕۆڵێکی گەورەی لە سینەمای جیهانیدا گیرا .. بەراستی زوو بەجێی هێشتین و لەدوای خۆی بۆشاییەکی گەورەی بەجێهێشت ".


هەروەک کاران جەوهەر دەرهێنەری دیاری هیندی ئاماژەى بەوە کردوە، سوپاس بۆ تۆ بۆ بەرزکردنەوی پێوەرەکانی هونەرمەندان ،، سوپاس بۆ میراتەکەت لەبواری سینەما ، عیرفان زۆر بیرت دەکەین.

وەرگێڕان : ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

إرسال تعليق

أحدث أقدم