خانمان کاتێک تازە دەبنە دایک هەستیارن و قسەی دەوروبەریش بەتایبەت هاوسەر زۆر کاریگەری لەسەریان دەبێت، بۆیە نابێت هەستی برینداربکەیت و ئەم قسانە بکەیت.
-منداڵەکە لە تۆ ناچێت:ئەی خۆ هی دراوسێکەیان نییە!! منداڵی تازە جارێ ڕوخساری دیار نییە لە کێ دەچێت و پێویستناکات ئەم قسەیە بکەیت.
-دایکم لە تۆ باشتر شیری دەدا: ئێ دەبچۆ کۆرپەکە بەرە بۆلای دایکت شیری پێبدات...
-بۆ ئەوەنە ماندوو دیاریت: تۆش گەر ٩ مانگ منداڵێکت لە سکدا هەڵبگرتایە و ئازاری منداڵبونت بچێژایە تێدەگەیشتیت.
-منداڵەکە بۆئەوەنە دەگری: دەتەوێت منداڵی تازە لەدایکبوو گۆرانیت بۆ بڵێت؟
-کێشت زیادی کردووە: هەموو خانمێک دوای منداڵبوون کێشی زیاددەکات و دواتر ئاسایی دەبێتەوە، بۆیە ئەم قسەیە پێویست نییە! خۆ ناتەوێت بە دووگیانی ڕێجیمت بۆ بکات.