چۆن خۆت له‌ ژانه‌سه‌ر ده‌پارێزی له‌كاتی به‌ڕۆژووبووندا


ئامۆژگاری  بۆ خۆپاراستن لەسەرئێشە لەمانگی رەمەزان
لەمانگی رەمەزاندا زۆر جار مرۆڤ تووشی سەرئێشە دەبێت لەكاتی بەرۆژووبوون یاخود لەدوای بەربانگ كردنەوە بەهۆی چەند هۆكارێكەوە.

ئامۆژگاری  بۆ خۆپاراستن لەسەرئێشە لەمانگی رەمەزان:


* خورادنی ژەمی پارشێو ، چونكە ئەو ژەمە زۆر گرنگە.

* زیاتر خواردنی خۆراكی تەندروست و میوە و سەوزە.
* دووركەوتنەوە لەو كارانەی دەبنە هۆی فشاری دەروونی و توڕەبوون.
* بەكارهێنانی چاویلكە و كڵاو بۆ خۆپاراستن لەبەركەوتنی خۆر لەرۆژدا.
* خەوتن بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێكی پێویست و رێكخستنی كاتی خەوتن.
* قەرەبووكردنەوەی ماوەی بەرۆژوبوون بەبڕی پێویست و هەمەچەشنی خۆراك.
* خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو و شلەمەنی لەنێوان بەربانگ كردنەوە و پارشێو.
* كەمكردنەوە یاخود وازهێنان لەخواردنەوەی ماددە ووریاكەرەوەكانی وەك چاو و قاوە و نیسكافی و خواردنەوە گازییەكان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

إرسال تعليق

أحدث أقدم