زانایانی ئه‌مه‌ریكا توانیان مۆلیده‌یه‌كی بیۆلۆجی له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ دروست بكه‌ن، كه له ڕێی به‌كتریاكان و زینده‌وه‌ره به چاونهبینراوهكان كار ده‌كات و ئاو و دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆنیشی بۆ به‌كارده‌هێنرێت تا كاره‌با له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ بۆ وێستگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له هه‌ساره‌كه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
بایدون یان پرۆفیسۆر له زانكۆی كالیفۆرنیا گوتی، پاتری ئه‌و مۆلیده كاره‌بایییه بیۆلۆجییه له ڤایرۆس و به‌كتریا ورده‌كان دروست كراوه، كه له ژێر تیشكی خۆریش نابینرێن و ئه‌وان خۆكارانه كار ده‌كه‌ن و كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنن.
زیاتر گوتی، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ناوازه‌ی ئه‌و مۆلیده كاره‌بایییه ئه‌وه‌یه كه به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كان به‌رده‌وام له گه‌شه‌دا ده‌بن، بۆیه به به‌رده‌وامی ڕێژه‌ی به‌رهه‌می كاره‌با زیاد ده‌كه‌ن، جیا له‌وه‌ی قه‌باره‌كه‌یشی بچووكه و ده‌توانرێ بۆ گه‌شتی گه‌ردوونی زۆر دوور سوودی لێ وه‌ربگیرێت.
مۆلیدهكه قه‌باره‌ی بچووكه و كاره‌بای زۆریش ده‌دات
زانایان له‌م دواییه هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ژیان له‌سه‌ر مه‌ریخ و هه‌ساره‌كانی تر، بۆیه یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانی به‌رده‌میان بریتی بوو له نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی وزه كه كاره‌با یه‌كێكه له پێویستییه گرنگه‌كان، له‌گه‌ڵ ئۆكسجین و ئاو و خۆراك له‌سه‌ر هه‌ساره‌كان، به‌ڵام له ڕێی ئه‌م داهێنانه‌وه ده‌توانرێ كێشه‌ی وزه به ته‌واوی چاره‌سه‌ر بكرێت.
پێشتر ناسا هه‌وڵیدا ئه‌و كێشه‌یه له ڕێی گه‌یاندنی مۆلیده‌ی كاركه‌ر به وزه‌ی ئه‌تۆم ره‌وانه‌ی سه‌ر مه‌ریخ بكات، به‌ڵام دروستكردنی مۆلیده‌یه‌ك به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه پێویست بوو، ماوه‌ی سێ ساڵی ده‌خایاند و ته‌نیا 40 كیلۆواتیش كاره‌بای ده‌دا، به‌ڵام له ڕێی ئه‌و داهێنانه به ماوه‌یه‌كی كه‌م و له ڕێی به‌كتریا و ڤایرۆسه‌وه ئه‌م كاره ده‌كرێ و یۆرانیۆم و ئه‌تۆم نابرێته سه‌ر مه‌ریخ.
بەشەکان:
زانستی