كه‌ناڵه به‌ناوبانگه‌كانی یوتیوب بڵاویان كرده‌وه، كه له كۆتایی ئه‌مساڵ تۆڕی یوتیوب جۆره تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تر ده‌خاته خزمه‌تی به‌كارهێنه‌رانی له سه‌رتاسه‌ری دنیا و به خزمه‌تگوزاری Shorts ناو ده‌برێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، خزمهتگوزاریییهكه بریتییه له دانانی كورته ڤیدیۆ هاوشێوه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆك كه به‌م دواییه ناوبانگێكی زۆری ده‌ركردووه و به‌رده‌وامه له گه‌شه و پێشكه‌وتن و خه‌ڵكێكی زۆری له ده‌وری خۆی كۆكردووه‌ته‌وه.
هاوكات به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن سوود له‌و موزیكانهیش وه‌ربگرن كه له نێو تۆڕی یوتیوب موزیك هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وێنه‌كانیان پێوه‌ستی بكه‌ن و پله‌ی باكی سترانه‌كان بكه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی خۆیان بیڵێنه‌وه و دواتر به یه‌كه‌وه تۆماری ده‌نگ و ڕه‌نگه‌كه ده‌كرێ و ده‌توانن له یوتیوب بڵاوی بكه‌نه‌وه.
ده‌یه‌وێ به‌م هه‌نگاوه ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رز بكاته‌وه
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و هه‌نگاوه یارمه‌تی یوتیوب ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه نێو ڕكابه‌ری تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌م هه‌نگاوه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هاوشێوه‌ی تۆڕی تیك تۆك ده‌بێ، كه به گوێره‌ی داتاكان ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی به بڕی 125% زیادی كردووه، بۆیه تۆڕه‌كه ده‌یه‌وێ به خستنه‌ڕووی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌میش ئاستی به‌كارهێنه‌رانی ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكات.
بەشەکان:
ته‌كنه‌لۆژی