به دڵنیاییه‌وه هه‌مووتان له پۆله‌كانی خوێندن ئه‌وه‌تان بیستووه كه ناوك و كرۆكی زه‌وی تۆپه‌ڵێك ئاگر و بوركانه، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه زه‌وی هاوسه‌نگی خۆی له نێوان گه‌رمی و ساردی ڕێك بخات، به‌ڵام با گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین، كه ئه‌گه‌ر ڕۆژێك كرۆك و ناوكی زه‌وی بیبه‌ستێ و هاوشێوه‌ی شاخێكی به‌ستووی لێ بێ، چی به‌سه‌ر زه‌وی و مرۆڤ و ژیان دێت؟
به دڵنیاییه‌وه كاتێك به‌یانییه‌كی وه‌رزی زستان دێیته ده‌ره‌وه و له ناوچه‌كه‌ت به‌فرێكی زۆر باریووه هه‌ست به ساردییه‌كی زۆر ده‌كه‌یت، به‌ڵام گومانیشت له‌وه نه‌بێ كه له ژێر پێیه‌كانت و له كرۆكی زه‌وی، كوره‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره و مه‌زن هه‌یه كه به به‌رده‌وامی ده‌كوڵێ و جۆره‌ها كانزای جۆراوجۆری تێدایه و ده‌یتوێنێته‌وه، جارجاریش له‌كاتی بوومه‌له‌رزه ئه‌و ئاگر و گه‌رمییه‌ی ناو ناخی زه‌وی ده‌رده‌كه‌وێ و هه‌مووان له دیمه‌نه‌كان بینیوومانه، كه چۆن به‌ردی ئاگرین له شوێنه بوركاناوییهكان به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ده‌بنه‌وه.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان، كرۆكی زه‌وی له وردترین خاڵی تیره‌كه‌ی ده‌گاته هه‌زار و 207 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه و پله‌ی گهرمییهكهیشی ده‌گاته شه‌ش هه‌زار و 93 پله‌ی سیلیزی، ئه‌گه‌ر به‌راوردی به پله‌ی گه‌رمی ڕووی زه‌وی بكه‌ین، كه به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی له هاوین ده‌گاته 63 پله، به‌وشێوه‌یه ناوكی زه‌وی شه‌ش هه‌زار و 30 پله له هاوین زۆر گه‌رمتره.
ڕه‌نگه هه‌موومان پرسیاری ئه‌وه‌مان بۆ دروست بوو بێ، كه بۆچی كرۆكی زه‌وی ئاگر و گه‌رمه و بۆچی ئاو و به‌فر و ساردی نییه؟ ده‌ی با وای دابنێین كه ناوكی زه‌وی بریتییه له تۆپه‌ڵه به‌فرێكی هاوشێوه‌ی شاخێكی به‌فرینی جه‌مسه‌ری باكور و باشووری گۆی زه‌وی، ئایا ژیان چی به‌سه‌ر دێ و چ گۆڕانكارییه‌ك له‌سه‌ر زه‌وی ڕوو ده‌دات.
ده‌ریا و زه‌ریاكان ده‌بن به به‌سته‌ڵه‌ك و ژیان له‌سه‌ر زه‌وی نامێنێت
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، كه هۆكاری گه‌رمی و ئاگراوی بوونی كرۆكی زه‌وی، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، تا رووكه‌ش و سه‌ر زه‌وی له شه‌پۆلی به‌فر و با و گه‌رده‌لووله‌كان بپارێزێت، ئه‌گه‌ر كرۆكی زه‌وی به‌فر بووایه، به دڵنیاییه‌وه هه‌ساره‌ی زه‌وی شوێنێك نه‌ده‌بوو كه بۆ ژیان شیاو بێت، چونكه هه‌موو بوونه‌وه‌رێكی سه‌ر زه‌وی به تایبه‌ت له زستان به ته‌واوی ڕه‌ق ده‌بوونه‌وه و گیانیان له ده‌ست دا، هه‌ر بۆیه‌یش زانایان له‌و بڕوایه‌دان كه پله‌ی گه‌رمی كرۆكی زه‌وی له هاوین ڕوو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كات، چونكه له‌و وه‌رزه ئیتر تیشكی ڕۆژ به به‌رده‌وامی ده‌گاته سه‌ر زه‌وی و هیچ زیانێكی گه‌وره دروست ناكات، وه‌كو شه‌پۆلی سه‌هۆڵبه‌ندان و گه‌رده‌لوول و زریانی وێرانكه‌ر، بۆیه ژیانیش له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ئاسایی ده‌بێت و تووشی گرفتی گه‌وره نابێت.
خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و تۆپه‌له ئاگرینه‌ی له‌ناو دڵی زه‌ویدایه، هۆكارێكی سه‌ره‌كییه له مانه‌وه‌ی هێزی موگناتیسی زه‌وی بۆ خولانه‌وه به ده‌وری خۆی و هه‌ساره‌ی خۆر به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك و بێ هه‌ڵه، جیا له‌وه‌یش وا ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌موو جووڵه‌كانی، هێزی كێشكردن و به‌رگه هه‌وای گۆی زه‌ویش له‌گه‌ڵ خۆی بسووڕێنێته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌فر و به‌سته‌ڵه‌ك بووایه هه‌موو ئه‌وانه‌مان له ده‌ست ده‌دا و هاوشێوه‌ی هه‌سارۆچكه و نه‌یزه‌كه‌كان زه‌وی په‌راگه‌نده ده‌بوو له نێو گه‌ردوون و به‌ر هه‌ساره‌كانی تر ده‌كه‌وت و له كۆمه‌ڵه‌ی خۆر ده‌چووه ده‌ره‌وه.
نه‌خۆشی شێرپه‌نجه یه‌كجار به‌ربڵاو ده‌بێ و خوێن له ده‌ماره‌كانمان ده‌یبه‌ستێت
هاوكات به‌رگی موگناتیسی گۆی زه‌وی، ژیان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌پارێزێ و ڕێ له گه‌یشتنی تیشكی سه‌رووه‌نه‌وشه‌یی ده‌گرێ، تا بگاته سه‌ر زه‌وی، ئاوی ده‌ریا و زه‌ریاكان گه‌رم ده‌كات و ڕێ نادات كه به ته‌واوی بیانبه‌ستێ و زه‌وی ببێت به پارچه‌یه‌ك له به‌سته‌ڵه‌ك و هیچ ده‌ریا و زه‌ریا و ڕووبارێكی نه‌مێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یش ڕوو بدات، ئه‌وا به ملیاران گیانه‌وه‌ری ئاوی له‌ناو ده‌چن و ئاوی سه‌رزه‌ویش ده‌سكه‌وتنی ئاسان نابێت، چونكه هه‌موو شتێك ده‌یبه‌ستێت.
هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه، ئه‌گه‌ر كرۆكی زه‌وی بوركان و ئاگر نه‌بێ و به‌رگه موگناتیسیهكهی زه‌وی نه‌مێنێت، شه‌پۆله تیشكییهكانی ڕۆژ زۆر به ستوونی تر ده‌گه‌نه زه‌وی و ئه‌مه‌یش به هۆكارێكی سه‌ره‌كی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێست داده‌نرێت، هاوكات تیشكی ڕۆژ ده‌بێته هۆی به هه‌ڵمبوونی ئاوی ده‌ریا و زه‌ریاكانیش، هاوشێوه‌ی ئه‌و ڕووبار و ده‌ریا و زه‌ریایانه‌ی كه له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ و زوهره هه‌بوون و بوون به هه‌ڵم و كۆتایی‌یان هاتووه.
مه‌ترسیدارتر له هه‌موو ئه‌وانه‌یش سڕبوون و سستبوونی سوڕی خوێنی جه‌سته‌ی مرۆڤه و نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی له به‌ستن، كه ئه‌مه‌یش مه‌رگێكی خێرا و كتوپڕی مرۆڤه‌كانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
وشە - باز ئه‌حمه‌د
بەشەکان:
زانستی