مارك زوكه‌ربێرگی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌یسبووك و خاوه‌نی ئینستاگرام ڕای گه‌یاند، له نوێترین ئه‌پده‌یتدا سیستمی "كریدت كارد و په‌یپاڵ"ـیان بۆ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام زیاد كردووه.
له بابه‌تێكی ماڵپه‌ڕی به‌ریتانی "thesun"ـدا هاتووه، له تازه‌ترین ئه‌پده‌یتیی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ زیاد كراوه ئه‌ویش زیادكردنی سیستمی به‌خشیینه‌وه‌ی پاره‌یه له‌ڕێگه‌ی "كریدت كارد و په‌یپاڵ"ـه‌وه، ئه‌مه‌یش وای ده‌كات كه خه‌ڵكی بتوانن له‌كاتی سه‌یركردنی ستۆریی یان لایڤ پاره ببه‌خشنه‌وه بۆ كه‌سه‌كه.
بەمەبەستی خێرخوازیی خه‌ڵكی دەتوانن له‌كاتی سه‌یركردنی ستۆریی یان لایڤ پاره ببه‌خشنه‌وه بۆ كه‌سه‌كه
به‌ڵام هه‌موو پاره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئینستاگرام و كه ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌یبه‌خشنه‌وه بۆ مه‌به‌ستیی خێرخوازیی، بۆیه تایبه‌تمه‌ندییه‌كه ناونراوه "'Donations on Instagram Live" "به‌خشینه‌وه له لایڤی ئینستاگرام".
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، ئێسته ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه زۆر پێویسته، چونكه ئابوریی دنیا به‌ته‌واوه‌تی داڕماوه به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌به‌ر ئه‌مه خه‌ڵكی ده‌توانێ پاره‌یه‌كی كه‌میش ببه‌خشێت به‌ڵام بۆ كه‌سانیی پێویست ده‌ڕوات، چونكه ڕێكخراوه‌كان نێوده‌وڵه‌تین.
ئینستاگرام تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگی جیهانییه كه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ و چاتكردن له رێگه‌ی دایرێكته‌وه به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌م ئاپه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2010 له‌لایه‌ن "ستیڤ سیستۆرم" و "مایك كرگۆر" دامه‌زراوه كه ئێسته یه‌كێكه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا كه نزیكه 800 ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنن.
بەشەکان:
ته‌كنه‌لۆژی