شارۆخان ئاهەنگێكی بۆ زیانلێكەوتووانی كۆرونا ئەنجام دا


شارۆخان ئەكتەری ناسراوی هیندستان كە بە پادشای بۆڵیوود ناسراوە، لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك ئاهەنگێكی رێكخست، تێیدا ژمارەیەك لە ئەستێرەكانی هۆڵیوود و بۆڵیوود و وەرزشی بەشدارییان كرد.

لە ئاهەنگە ڕاستەوخۆكەی شارۆخان نزیكەی 70 ئەستێرەی ناوداری جیهان بەشداربوون لەوانە ئەكتەری ناسراوی ئەمریكی ویل سمیس و ئەستیرەی گۆرانی ڕۆكی ئەمریكی میك جاگەر.


شارۆخان ئەو ئاهەنگەی بۆ مەبەستی هەڵمەتی خێرخوازی رێكخستبوو بۆ ئەوانەی كە بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زیانیان بەركەوتووە و ڕووبەرووی بارودخێكی ئابووری سەخت بوونەتەوە.


هەروەها شارۆخان لەو ئاهەنگە ڕاستەوخۆیەدا لە ڕێگەی گۆرانییەك بە هەموو ئەوانەی گوت كە سەیری ئەو ئاهەنگە ڕاستەوخۆیەیان دەكرد لە دوای كۆتایی كۆرۆنا هەموو شتێك باش دەبێ و دەگەڕێنەوە سەر بارودۆخی جاران.


إرسال تعليق

أحدث أقدم