هۆكارەكانی كەمبونەوەی ڤیتامین دی لە جەستەدا

ڤیتامین دی یەكێكە لە گرنگترین و پێویستترین ڤیتامینەكان بۆ لەشی مرۆڤ، بە ڤیتامینی تیشكی خۆریش ناودەبرێت، ئەوەش بەهۆی گرنگی ئەو تیشكە بۆ دەستكەوتن و دروستبونی لەژێر پێستدا.
لەئێستادا كەمبونەوەی ڕێژەی ڤیتامین دی لە لەشدا یەكێكە لە بڵاوترین كێشە تەندروستییەكان بەتایبەت لە هەرێمی كوردستاندا، كە ڕۆژانە چەندین كەس لەڕێی پشكنینی خوێنەوە بۆیان دەردەكەوێت ڕێژەیەكی كەم ڤیتامین دی لە جەستەیاندا هەیە و پێویستیان بە وەرگرتنی چارەسەرە.

هۆكارە سەرەكییەكانی كەمبونەوەی ڕێژەی ئەو ڤیتامینە، توێژینەوە پزیشكییەكان ئاماژەیان بە چەند خاڵێك كردووە، ئەوانیش بریتین لە:

1- نەچونە بەر تیشكی خۆر، یاخود ڕاستەوخۆ بەرنەكەوتنی ئەو تیشكە بۆسەر پێست، هۆكارێكی سەرەكییە.

2- خراپی سیستمی خۆراكی و گرنگینەدان بە خواردنی تەواوكەرە خۆراكییەكان كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین دی.

3- زۆربونی نەخۆشی و كێشە تەندروستییەكانی كۆئەندامی هەرس، كە ڕێَگری دەكات لە هەڵمژینی ڤیتامین دی.

4- كێشە تەندروستی و نەخۆشییەكانی جگەر و گورچیلە كە كاریگەری لەسەر چالاكییەكانی ڤیتامین دی دەبێت لە جەستەدا.

5- بەكارهێنانی چەند جۆرێكی چارەسەری پزیشكی بەتایبەت دەرمانی سەرع.

سەرچاوە خۆراكییەكانی ڤیتامین دی خواردنە دەریاییەكانن بەتایبەت ماسییەكانی سەلەمون و ماكریاڵ، هەروەها چەرەسات و شیرەمەنییەكان، ئەمە جگە لەوەی دەتوانرێت لەڕێی تەواوكەری خۆراكی و دەرمانەوە مرۆڤ دەستی بكەوێت.

إرسال تعليق

أحدث أقدم