چەند هەڵەیەك نابێت لە ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتیك ئەنجامبدرێت





1- نابێت بە هیچ شێوەیەك ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتیك ڕابكێشرێت لە D یان لە R یان لە P جگە لە N ئەویش بۆ مەودایەكی زۆر كورت.
2- نابێت بەهیچ شێوەیەك ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتیك ئۆتۆمبێلێكی تر ابكێشرێت چونكە زیان بە كلاجەكانی ناو گێر دەگەیەنێت.
3- نابێت لەرێگادا بیدەی بە N دواتر بیدەیتەوە بە D ئەوەش زیان دەگەیەنێت بە گێڕ.
4- نابێت گێر لە D بدەی بە R یان بە پێچەوانە وە تا ئەوكاتەی بە تەواوی دەوەستێت.
5- هەندێ لە ئۆتۆمبێلە نوێیەكان پلەی گەرمی رۆنی گێرت پێ دەڵێن هەركاتی ئاگاداری كردیەوە كە پلەی گەرمی رۆنی گێر بەرز بۆتەوە، دەبێت رایبگری تاسارد دەبێتەوە بە تایبەت لە هەورازی زۆر و پلەی گەرمی بەرزی كەش و هەوا.
6- هەوڵ بدەن لەكاتێك كە ئۆتۆمبێل ڕادەگرن سەرەتا بیكەنە N برێك ڕابكێشن ئەوجار بیكەنە P بۆ ئەوەی دوایی كە داتانەوە بەگێر D بە زەحمەت نەچێتە گێر و كرتەی نەیات بە تایبەتی لە شوێنی بەرز و نزم (هەوراز)

إرسال تعليق

أحدث أقدم