کۆمپانیای (Warner Bros) بۆ بەرهەمهێنانی سینەمایی، رایگەیاند کە پێویستی بە لە80%ی هۆڵی سینەماکانە لەسەرتاسەری جیهاندا بۆ ئەوەی فیلمە نوێکەی تێدا نمایشبکات. (Tenet) ناوی فیلمە نوێکەی ئەم کۆمپانیایە کە بەرهەمیهێناوەو بڕیارە مانگی 7ی ئەمساڵ نمایشبکرێت.
فیلمی (Tenet) کریستۆڤەر نولان دەرهێنەرێتی و ژمارەیەکی زۆر ئەکتەری دیار رۆڵی تێدا دەبینن لەوانە (ئارۆن تایلۆر، رۆبەرت پاترسۆن، ئەلیزابیس دیبیکی، نایکل کین) و چەندین هونەرمەندی تر، هەروەها فیلمەکە بڕی 200 ملیۆن دۆلاری تێچووە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە کریستۆڤەر نولانی دەرهێنەر رەتیدەکاتەوە کە بەهۆی کۆرۆناوە نمایشی فیلمەکەی رابگرێت، هەروەها ناشیەوێت لەڕێگەی ئۆنلاینەوە فیلمەکەی نمایشبکرێت.
بەشەکان:
سینهما