تۆم کروز فیلمێکی نوێ لە بۆشایی ئاسمان بەرهەمدەهێنێت



ئەکتەری ناسراوی هۆلیوود، تۆم کروز بەمزوانە لەگەڵ ئاژانسی ناسا و ئیڵۆن مەسک بۆ یەکەمینجار فیلمێکی نوێ لە بۆشایی ئاسمان بەرهەمدەهێنن.

دوێنی سێشەممە، ئاژانسی فڕینناسی نیشتیمانی و بەڕێوەبەرایەتی بۆشایی ئاسمان (ناسا)، رایگەیاند سەرقاڵی بەرهەمهێنانی فیلمێکی نوێن لەگەڵ ئەستێرەی ناسراوی سینەمای هۆلیوود، تۆم کروز، فیلمەکە لەلایەن جیم برایدینستین کاری دەرهێنانی بۆ 
ئەنجامدەدرێت.

هاوکات جیم برایدینستین لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "ناسا دڵخۆشە بەوەی لەگەڵ تۆم کروز کاردەکات، پێویستمان بە میدیایەکە کە هانی نەوەیەکی نوێ بدات لە زانایان و ئەندازیاران کە ئەم پلانەی ناسا بکەن بەڕاستی".

بەپێی ماڵپەری Deadline، فیلمەکە لە جۆری ئاکشن و سەرکێشی دەبێت و یەکەمین فیلمە لە بۆشایی ئاسمان وێنەی بگیرێت، بەڵام رون نییە کە ئایا تەواوکەری زنجیرەی Mission Impossible یان فیلمێکی نوێیە، هەروەها هیچ زانیارییەک 
دەربارەی کاتی بەرهەمهێنانی فیلمەکە رانەگەیەندراوە.
-----------------
.
تۆم کروز لەدایکبووی 1962، یەکێکە لە ئەکتەرە ناوادار و سەرکەوتوەکانی ئەمەریکا، لەرێگای کارەکەیەوە توانیویەتی چەندین خەڵاتی گرنگ بەدەستبهێنێت، لەوانە سێ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب.

إرسال تعليق

أحدث أقدم