هۆكاری تەقینی بتڵی غازی ماڵان LPG چیە ؟


 سیستەمی غازی شل بەشێوەیەكی بەربڵاو لە كوردستان بەكاردەهێنرێت، تا ئێستا چەند رووداوێكی دڵتەزێن بەهۆی تەقینەوەی تەنكی یان سیستەمی غازەوە ڕوویداوەو كارەساتی لێكەوتۆتەوە، هۆكاری ئەوەی بەهۆی تەقینەوەی سیستەمی غاز كە كاریگەری و وێرانكاری لەشوێنی ڕووداوەكە دروستدەكات ئەوەیە كاتێك تانكیەكە دەتەقێتەوە بە هۆی ئەو پلێتە ئەستورەی هەیەتی و ناو بتڵەكەش دەیان تۆن غازی شلی تێدایە پەستانێكی وەها بەهێز دروست دەكات چواردەوری خۆی وێراندەكات، بەنمونە لەسەر سەربانەكەت ئەو پەستانە ئەوەندە بەهێزە دیواری ژێر سەقفەكە لەهەر چوار لاوە دەروخێنێت و بۆ دەرەوە پاڵیان دەنێت و سەقفی یەكەم لەگەڵ دووەم دەكات بەیەك ئەوەش شوێنەكە خاپوردەكات.

هۆكارەكانی تەقینی بتڵی غاز :

1. حاڵەتەكان بەهۆی خراپی كوالیتی پلێتی ئەو بتڵەوە بەكار دەهێنرێت یاخود زۆر ماڵ هەیە بتڵی دەستی دوو دەكڕێتەوە كە نازانێت ئەم بتڵە لە ناوەوە تووشی ژەنگ یان داخوران بووە كە ئەگەری تەقینی زیاتر دەكات.

2. تێك چوونی ڕیكولەیتەری تەنكی غازەكە كەئیشی كەم كردنەوەی ئەو پەستانەیە كە لەبتڵەكەوە بۆ بەشەكانی ماڵەوە دەچیت وەك سوپاو تەباخ و پاكێج.

3. سیانە نەكردنەوەی ساڵانەی بتڵ و سیستەمەكە كەدەبێت بەلایەنی كەمەوە ساڵانە جارێك تا دوو جار سیانەو چاك بكرێت لە ئەگەری بوونی هەر لیكو لێچوونێك یان تێكچوون پێویستە چارەسەر بكرێت.

4. فرۆشتنەوەی بتڵی كۆن دوای بۆیاخكردنەوەی بە بتڵی نوێ.

5. دانانی بتڵی غاز لەسەربان یان لەشوێنی داخراو كەلەكاتی تەقینی كارەسات رودەدات، باشترە لەدەرەوەو لەشوێنی كراوەبێت.

6. دانانی سیستەم و هێڵكاریەكەی لەلایەن خەڵكی نەشارەزاو پشتنەبەستن بەڕێگەی زانستی و ئەندازیاری.

7. بەكارهێنانی كەرەستەو پارچەی كوالێتی خراپ كەزۆرجار هۆكارە بۆ روداوەكان.

Kurdsat Broadcasting Corporation

إرسال تعليق

أحدث أقدم