ڤان خال: دی یۆنگ گرنگترین یاریزانی هۆڵەندایە


 

ڤان خال باسی لە گرنگی دی یۆنگ کرد و بە گرنگترین یاریزانی هۆڵەندا ناویبرد.

لویس ڤان خالی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ستایشی ئاستی فرینکی دی یۆنگی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەکەی کرد و ئاماژەی بەوەشکرد کە گرنگترین یاریزانە لە هەڵبژاردەکەدا.

ڤان خال لە لێدوانەکانی بۆ ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ڕایگەیاند کە فرینکی بەڕاستی یاریزانێکی نایابە و گرنگترینە لە کۆمەڵەی یاریزانەکانماندا و ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕؤڵێکی گرنگی دەبێت لە پلانەکانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە مۆندیال.

لەهەمان کاتدا ڕۆژنامەی سپۆرت ڕونیکردەوە کە مێمفیس دیپای هێرشبەری هۆڵەندا دەستیکردوەتەوە بە ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکان کە پێشتر لە بەرشەلۆنە ماوەیەکی زۆر بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتەوە.

پێشبینی دەکرێت کە دیپای بەرامبەر سەنیگال بە سەرەکی بەشداری نەکات کە 21ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت، کە لە کۆمەڵەکەیدا یاری لەگەڵ قەتەر و ئیکوادۆریش دەکات.

إرسال تعليق

أحدث أقدم