"واتس ئەپ" تایبەتمەندییەکی نوێ ئاشكرا دەكات


 بەرنامەی چاتی “WhatsApp” سەرقاڵی تاقیکردنەوەی تایبەتمەندییەکی نوێی گەڕانە بۆ نامەکان، کە بژاردەیەکی نوێ دەداتە بەکارهێنەرانی ئایفۆن بۆ بینینی ئەو نامانەی کە تا بەروارێکی دیاریکراو دەینێرێت.

لەمبارەیەوەو بەپێی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن WABetainfo بڵاوکراوەتەوە:ئەگەری هەیە بەم زووانە ئەپی  WhatsApp  بۆ iOS تایبەتمەندییەکی نوێی گەڕان بەپێی بەروار بخاتە بەردەست، کە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات بەدوای نامەیەکدا بگەڕێن کە بەروارێکی دیاریکراوی لەسەرە.

هاوكات لە ئێستادا، بەرنامە بەناوبانگەکە دوای نووسینی ناوێک یان ژمارەیەک لە بۆکسی گەڕانی تایبەت لەناو بەرنامەکەدا، بۆ هەموو سیستەمەکانی کارپێکردن،ئەنجامی گەڕانەکە دەخاتە بەردەستی بەکارهێنەر.

لەبڵاوكراوەكەدا  WABetaInfo وێنەی شاشەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە تایبەتمەندییەکە ڕووندەکاتەوە و شوێنێکی نوێ (ئایکۆنی ساڵنامە) پیشاندەدات لە سەرووی کیبۆردەکەوە.

هەروەها بۆ ئەوەی بژاردەی گەڕان بەدوای نامەیەکدا کە بەروارێکی دیاریکراوی هەبێت بەکاربهێنێت، بەکارهێنەر پێویستە پەنجە بخاتە سەر “ئایکۆنی ساڵنامە” لە ئایفۆنەکەدا.

إرسال تعليق

أحدث أقدم